Skip to content

تاران: ناڕوونیی باردۆخی‌ چالاكێكی‌ مه‌ده‌نی‌ پاش 10 ڕۆژ ده‌سبه‌سه‌ر كران
يكشنبه, 26 بهمن 1393 ساعت 11:13

 

له‌ درێژه‌ی‌ فشاری‌ كۆماری‌ ئیسلامی بۆسه‌ر چالاكانی‌ سیاسی، مه‌ده‌نی‌ و كرێكاری‌، عه‌لی ڕه‌زایی چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌ كه‌ 10 ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ مێهرئابادی‌ تاران ده‌سبه‌سه‌ر كرا، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ناوبراو بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ هێرانا، عه‌لی ڕه‌زایی چالاكی‌ مه‌ده‌نی‌، ڕۆژی‌ 15ی‌ ڕێبه‌ندانی‌ ئه‌مساڵ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ مێهرئابادی‌ تاران له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی‌ نادیار گواسترایه‌وه‌و هه‌روه‌ها پاش ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و كه‌لوپه‌لی تایبه‌تیی وه‌ك كۆمپیوتێر، هاڕدو كتێبكانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه‌.
یه‌كێك له‌ نزیكانی‌ ناوبراو به‌م هه‌واڵده‌رییه‌ی‌ ڕاگه‌یاندوه‌ كه‌ تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری‌ نه‌گرتووه‌ و هه‌ر بۆیه‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ زۆری‌ لێ نیگه‌رانن.
هه‌روه‌ها پاش به‌دواداچوونی‌ هاوسه‌ری‌ عه‌لی ڕه‌زایی له‌ لایه‌ن ستادی‌ به‌دواداچوونی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئیتلاعات بانگ كراوه‌و بێڕێزی‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌شیان لێ كردووه‌.
هه‌مان سه‌رچاوه‌ ده‌ڵێ، ناوبراو چالاكی‌ مه‌ده‌نیی توركه‌و چالاكییه‌كانی‌ ناوبراو له‌ چوارچێوه‌ی‌ قانوون، كۆنواسیونه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌ڵێنییه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ڕۆحانی‌ سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی‌ ماده‌ی‌ 15ی‌ قانوونی‌ بنه‌ڕه‌تی‌، مافی خوێندن به‌ زمانی‌ دایك، بووژانه‌وه‌ گۆلی ورمێ و هه‌ڵاواردنی‌ نه‌ته‌وه‌یی له‌ ئێران دایه‌.
 
Share on facebook