Skip to content

موختار زارعی بانگهێشتی دادگەی سنە کرا
یەک شەممە, 12 نیسان 2015 08:51

موختار زارعی بانگهێشتی دادگەی سنە کرا موختار زارعی، چالاکی سیاسیی کورد لە پەیوەندی لەگەڵ پەورەندەی ٦ ساڵ پێش ئێستای، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنەوە بانگهێشتی دادگەی ئینقلابی سنە کرا.

بەپێی هةوالي بةدست مانكيشتوة رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٢ی خاکەلێوە، موختار زارعی لە پەیوەندی لەگەڵ پەروەندەی چوونە سەر گڵکۆی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، کە لەگرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەست دا، گوازرایەوە بۆ دادگەی ئینقلاب.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بيى راكياندين دادگەی ئینقلابی سنە ساڵی ٩٠ حوکمی ئەو دۆسیەیی دەرکردبوو، سەرەئەنجام رۆژی رابردوو بریاری راگرتنی دۆسیەکەی دەرکرد.

25919.jpg
موختار زارعی له لە پەیوەندی لەگەڵ پەروەندەی ٦ ساڵ پێش ئێستای بانگهێشتی دادگەی ئینقلابی سنە کرا
ئەو چالاکە سیاسییە کوردە دوای راگەیاندنی حوکمی دادگە لەمەڕ راگرتنی دۆسیەی چوونەسەر گڵکۆی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، چالاکی خوێندکاریی کورد، کە ساڵی ١٣٨٦ لەگرتووخانەی ئیتلاعاتی سنە بەهۆی ئەشکەنجەی مەئموورانی ئەمنیەتیی ئەو ئیدارەیەوە کوژرا، رەوانەی زیندانی سنە کرایەوە.

سەرچاوەکە روونیشی کردەوە، موختار زارعی لەم دۆسیە نوێیەدا دوو تۆمەتی "تەبلیغ بە دژی نیزام" و "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" دراوەتە پاڵ، بەڵام هەتا ئێستا لەو پەیوەندییەدا دادگەیی نەکراوە.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە، لە کاتێکدا رۆژی داهاتوو (٢٤ی خاکەلێوە) یەک مانگی تەواو بەسەر دەستبەسەرکرانی ئەو چالاکە سیاسییە کورەدا تێپەڕ دەبێت، هەتا ئێستا دادگە هیچ بڕیارێکی لەمەڕ درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکرانەکەی یان دانانی بارمتە بۆ ئازادبوونی ناوبراو رانەگەیاندووە.
 
Share on facebook